پۆلیسی دارستان: بەهۆی خەمساردیی هاوڵاتییانەوە لە قەزای دوکان 100 داری سروشتی سووتان

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی خەمساردیی هەندێک لە هاوڵاتییان و گەشتیاران ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە ڕوویان لە زیادبوون کردووە و بەوهۆیەوە 100 داری سروشتی لە قەزای دوکان سووتاون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی دارستانی سلێمانی، بەهۆی ئاگرێکەوە کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا کەوتەوە لە قەزاى دوکان 20 دۆنم پوش و پاوان و 100 دارى سروشتى سووتاون.”

پۆلیسی دارستان هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی بەهۆکارێکى نادیار ناوهێناوە و دەڵێت، “ئاگر لە بەشێکى دارستانەکانى ناوچەی گەشتیاریى قەشقۆڵى لە قەزاى دوکان کەوتەوە دەستبەجێ مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى دوکان گەیشتە شوێنى ڕووداوەکە بەمەبەستى کوژاندەوەى ئاگرەکە، پاشان بەهاوکاریى پۆلیسى بەرگرىی شارستانى و ئاگرکوژێنەوە و هاوڵاتییانى ناوچەکە توانرا ئاگرەکە لەماوەیەکى کەمدا کۆنترۆڵ بکرێت .”

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەدەستنیشانکردنی هۆکار و ئەو کەسەی بووەتە هۆکاری ئاگرەکە، کە بووەتەهۆی سووتانی 20 دۆنم پوش و پاوان و سووتانی 100 داری سروشتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ قەرەبووی دارایی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە دەکرێتەوە

لێپرسراوی نووسینگەی سلێمانیی قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، “ئەمڕۆ دوکاندارە زیانلێکەوتووەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی قەرەبووی دارایی دەکرێنەوە”. عەتا محەمەد، لێپرسراوی…
Total
0
Share