حكومه‌تى ئوردن ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا به‌وه‌ى 2500 كه‌سی ئه‌فغانى له‌ڕێگه‌ى خاك و ئاسمانى ئه‌و وڵاته‌وه خۆیان بگه‌یه‌نن به ئه‌مریكا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی ئوردن هۆكارى بڕیاره‌كه بۆ بارى مرۆیی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
زه‌یفوڵڵا فایز، وته‌بێژی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ڕایگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ڕێككه‌وتووین بۆ گواستنه‌وه‌ى 2500 ئه‌فغانى له‌ڕێگه‌ى خاكى ئوردن-ـه‌وه بۆ ئه‌مریكا.
وتیشی، “ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ ڕێكخستنی ڕێوشوێن و كاروبارى گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه و هۆكاره‌كه‌شی مرۆییه و هه‌وڵێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌یرانه مرۆییه‌ی له ئه‌فغانستان سه‌ریهه‌ڵداوه”.
جگه له ئوردن، قه‌ته‌ڕ 8000 ئه‌فغانى له‌خۆگرتووه و كوه‌یت 5000 و ئیمارات 5000 كه‌س و كه‌نه‌دا بڕیاریداوه 20 هه‌زار ئه‌فغانى وه‌ربگرێت.