یوسف دیمیر ڕیکۆردێکی دیکە دوای مێسی

ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنە، یوسف دیمیر بۆ یەکەمجار لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا لەلایەن ڕۆناڵد کومانەوە بەشداریپێکرا و بەبێ ئەوەی تۆپ بەر پێیەکانی بکەوێت توانی ڕیکۆردێکی گرنگ تۆماربکات.

دیمیر لە تەمەنی 18 ساڵ و 80 ڕۆژدا لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی فەرميی بارسا لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا بەشداريکرد، بەوەش بووە گەنجترین یاریزانی بیانی بەدرێسی یانەی بەرشلۆنەوە دەردەکەوێت، لە دوای مێسی (17 ساڵ و 114 ڕۆژ).

بەهرەدارەکە لە پێگەی هێرشبەری باڵی چەپ یاریدەکات و پێی چەپی کاریگەرە، لە شێوازی یاریکردندا هاوشێوەی لیۆ مێسی-یە، لەم بارەیەوە جێرارد پیکێ دەڵێت، ” شێوازی خلکردنەوەی تۆپی هاوشێوەی مێسی-یە”.

یاریزانەکە بۆ هەڵبژاردەی نەمسا یاریدەکات، فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیاش هەوڵی زۆریانداوە بە هەڵبژاردەی تورکیای قایلبکەن، بەڵام یاریزانەکە سەرنجی لەسەر بەرشلۆنەیە و شارەزایان پێیانوایە داهاتوویەکی پرشنگداری دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان کۆتایی به‌ زنجیره‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی ناپۆلی هێنا

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 13ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ناپۆلی تۆمارکرد.…
Total
0
Share