لە باتیفا دوو گەشتیار بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە گیانیان لەدەستدا

لە ناحیەی باتیفای سەربە قەزای زاخۆ، دوو هاوڵاتیی شاری موسڵ کە بەمەبەستى گەشتیاری چووبوونە ناوچەکە، بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک ڕایگەیاند، “ئەو دوو هاوڵاتییە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان هاتوونەتە ناوچەی باتیفا بەمەبەستی گەشتیاری و لە دوێنێ شەممەوە دیارنەماون، دوای ئەوەی لەلایەن کەسوکاریانەوە سۆراغیان کراوە ئەمڕۆ تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا دۆزراونەتەوە”.

دوو هاوڵاتییەکە عەرەبن و لە گوندی بانکێی باتیفا لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بۆردومانکراون و گیانیان لەدەستداوە، ئێستا تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی زاخۆیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دروستكردنی ڕێگەی دەربەندیخان-كەلار پەشیمانە پێشتر پڕۆژەكەی وەرگرتووە

بەڕێوەبەری كۆمپانیای بێشكان دەڵێت، پەشیمانم لە وەرگرتنی پڕۆژەی ڕێگەی سەرەكیی كەلار -دەربەندیخان و ئاشكرایدەكات سكاڵای لە دادگە لەسەر…
Total
0
Share