ماسی‌و توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غداد هۆشدارى ده‌دات له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش بۆ عێراق و ده‌ڵێت، “گه‌نده‌ڵی نیگهرانیكردووین”.
له دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا، ماسی‌و توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غداد باسی له بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق كرد و ڕایگه‌یاند، “هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراق داواكارییه‌كی جه‌ماوه‌رییه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌وا عێراق به ڕێڕه‌وێكی نیگهرانكهردا تێپه‌ڕده‌بێت و وڵاته‌كه ده‌كه‌وێته ناو قه‌یرانێكی ئاڵۆزتره‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌و باسانه‌ى له‌باره‌ى دۆخی عێراق و ئه‌فغانستان-ـه‌وه ده‌كرێن، باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غداد وتى، “ئه‌ركی ئه‌مریكا له عێراق ته‌واو جیاوازه به‌راورد به ئه‌ركه‌كه‌ى له ئه‌فغانستان”.
ماسی‌و توله‌ر به‌دووری نازانێت داعش عێراق كۆنترۆڵبكاته‌وه و هۆشدارى ده‌دات له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ڕێكخراوه بۆ عێراق و ده‌ڵێت، “گه‌نده‌ڵی نیگهرانیكردووین، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز له عێراق-دا نه‌بێت، ئه‌وا دوورنییه داعش بگه‌ڕێته‌وه”.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غداد، جیاواز له دۆخی ئه‌منی و سیاسی، باسی له هه‌وڵه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ دابڕاندنى عێراق له ئێران له‌ڕووی كه‌رتی وزه‌وه كرد و وتى، “ئه‌مریكا كارده‌كات وزه بۆ عێراق ده‌سته‌به‌ربكات، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق پشت به ئێران نه‌به‌ستێت”.