گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا تەنها بە توانەوەی بەستەڵەكەكانەوە نەوەستا، كەشوهەوای دوورگەی گرینلاندیشی گۆڕیوە، بەشێوەیەك، بۆ یه‌كه‌مینجار باران له لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی باری، لەكاتێكدا پله‌كانی گه‌رما لەو ناوچەیە به ده‌گمه‌ن ده‌گه‌نه سەروو خاڵی به‌ستن و تەنها بەفری لێباریوە.
بنكه‌ی داتاكانی به‌فر و سه‌هۆڵی نیشتمانیی ئه‌مریكا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، له 15ی ئەم مانگە بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك باران له ناوچه‌یه‌كی لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی گرین‌لاند، كه به‌رزاییه‌كه‌ی سێ هه‌زار و 216 مه‌تره، باریوه.
ئاشكراشیكردووە، پله‌كانی گه‌رما لە ناوچەكە به ده‌گمه‌ن ده‌گه‌نه سەروو خاڵی به‌ستن، یهكهمجاریشە بارانی لێده‌بارێت.
ئەو گۆڕانكارییە لە كەشوهەوای گرین‌لاند و پێشهاتی بارانبارینەكە، هاوكاتە له‌گه‌ڵ توانهوەی بەردەوام و فراوانی بهستهڵهكەكانی ناوچه‌كه.
زانایان ئاشكرایان كردووه، كه دوو ڕووداوی توانه‌وه‌ی گه‌وره له مانگی ته‌مووزی ڕابردوودا له ناوچه‌كه ڕوویانداوه، ئه‌و شه‌وه‌ی بارانهكەش باریوه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له ڕووبه‌ری 872 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌دا توانه‌وه ڕووبدات.
بەوتەی زانایان، به‌هۆی گه‌رمبوونی زه‌وی، ناوچه جه‌مسه‌رییه‌كان دوو هێنده‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان گه‌رمبوون، له كاتێكدا گه‌رمبوونی زه‌وی به تێكڕایی یه‌ك پله به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ناوچه جه‌مسه‌رییه‌كان دوو پله زیادیكردووه.
توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان به‌هۆی گه‌رمبوونی زه‌وی، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریاكان، به‌وەش هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له كه‌ناراوه‌كان و ناوچە نزمەكان لەئاستی ڕووی دەریا دروستده‌بێت.
هەر ئەمڕۆ، توێژینەوەیەك كە سەنتەری بەریتانی بۆ ئاووهەوا بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، ئەو شارانەی دەكەونە سەر ڕووباری تایمز و لەنێویشیاندا لەندەن، لەماوەی 10 ساڵی داهاتوودا ژێرئاو دەكەون، ڕووداوەكەش پەیوەستە بە توانەوەی بەستەڵەكەكان.