گواردیۆلا خواستی لەسەر یاخیبووەکەی بەرشلۆنەیە

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، پێپ گواردیۆلا هەولەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی یانەی بەرشلۆنە دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا ئیلاکیس مۆریبا ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی سەبارەت بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕێکنەکەوتووە، لێرەوە چەند یانەیەک هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، پێپ گواردیۆلا و مانچستەر سیتی ئامادەییان دەربڕیوە پاداشتی دارایی بۆ تەرخانبکەن، بەو مەرجەی بۆندەکەی نوێنەکاتەوە و هاوینی 2022 بێبەرامبەر پەیوەندییان پێوەبکات.

لە بەرامبەردا یانەکانی لایپزیک لە ئەڵمانیا و چێڵسی لە ئینگلتەرا ڕەزامەندییان دەربڕیوە مامەڵەی گواستنەوەی بکەن، بەڵام داوایانکردووە نرخەکەی لە 20 ملیۆنەوە کەمتر بکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید به‌ 120 خوله‌ک کلاسیکۆی سوپه‌ری له‌ بارسا برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌نێوان یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ڕیاڵ…
Total
0
Share