توێژینەوەیەكی بەریتانی: لەندەن لەماوەی 10 ساڵدا ژێرئاو دەكەوێت

دیمەنێك لە شاری لەندەن

توێژینەوەیەك كە سەنتەری بەریتانی بۆ ئاووهەوا بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، ئەو شارانەی دەكەونە سەر ڕووباری تایمز و لەنێویشیاندا لەندەن، لەماوەی 10 ساڵی داهاتوودا ژێرئاو دەكەون.

زانایانی بەریتانی وێنەی نەخشەیەكیان كێشاوە، كە تیایدا ئاماژەكراوە بە پێشبینیی لافاوی ڕووباری تایمزی بەریتانی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، لە ئاكامی توانەوەی شاخە سەهۆڵییەكانی جەمسەری باكوور بەهۆی بەردەوامی گەرمبوونی هەسارەی زەوی.

بەپێی نەخشەكە، خودی لەندەن-ی پایتەخت یەكێك لە زەرەرمەندترین شارەكان دەبێت، بەتایبەت بەشی باشووری شارەكە، چونكە بەپێی هەڵسەنگاندنە زانستییەكان سەرجەم ئەو ناوچانەی زەوییەكانیان لە ئاستی ڕووباری تایمز بەرزتر نین، ژێرئاودەكەون لەئاكامی زۆربوونی ئاوی ڕووبارەكە بەهۆی توانەوەی سەهۆڵەكانەوە.

س: زە میرەر + RT

بابەتی پێشتر

چرای دەریا، ئەو گیاندارەی ماوەی تەمەنی نەزانراوە

بابەتی دواتر

پێنج ملیۆن زیارەتکار بەشداریی چلەی ئیمام حوسێنیان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بورجی ئیڤڵ داخرا

بورجی ئیڤڵ کە هێمای شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسایە و یەکێکە لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی جیهان کە گەشتیاران رووی تێدەکەن،…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینی، یەك بەرمیل…
Total
0
Share