بەریتانیا دەرمانی دژەكۆرۆنای دروستكرد

كۆمپانیای ئەسترازینیكا-ی بەریتانی، پەرەپێدانی دەرمانێكی ڕاگەیاند كە ڕێگردەبێت لە توشبوون بە كۆرۆنا.

ئەمڕۆ هەینی 20ی ئاب كۆمپانیای ئەسترازینیكا-ی بەریتانی كە لە بواری دەرمان و دروستكردنیدا كاردەكات، پەرەپێدانی چارەسەرێكی ڕاگەیاند، كە لەڕێگەی دژەتەنەوە ڕێگردەبێت لە توشبوون بە كۆرۆنا.

لەوبارەیەوە كۆمپانیاكە دەڵێت، “تێكەڵكردنی دوو جۆری دژەتەن، مەترسیی توشبوون بە كۆرۆنای بەڕێژەی زیاتر لە 77% كەمكردووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی ئەمڕۆی كۆمپانیاكە، كاریگەریی چارەسەرەكە سەرەڕای ئەوە بووە كە زیاتر لە 75% ئەوانەی تاقیكردنەوەیان لەسەركراوە، نەخۆشیی درێژخایەنیان هەبووە، هەندێك لەو نەخۆشییانە پەیوەستن بە لاوازیی بەدەمەوەچوونی ڤاكسین لەلایەن سیستمی بەرگریی لەشەوە.

چارەسەرە نوێیەكە ناوی “ڕۆناپرێڤ”ی لێنراوە و ئاژانسی ڕێكخستنی دەرمان لە بەریتانیا لەبارەیەوە دەڵێت، “ئەم دەرمانە دەتوانێت ڕێگربێت لە توشبوون بە كۆرۆنا و ناهێڵێت ڤایرۆسەكە بگات بە كۆئەندامی هەناسەدان”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share