ئه‌وانه‌ى تاوه‌ره‌كانى كاره‌با ده‌ته‌قێننه‌وه‌ داعشن و سیانیان ده‌ستگیركران

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق، ده‌ستگیركردنى سێ داعشیان ڕاگه‌یاند كه‌ به‌رپرسن له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى تاوه‌ر و هێڵه‌كانى كاره‌با.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ى ئاب، شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منی بڵاویكرده‌وه‌، سێ ئه‌ندامى داعش له‌ دیاله‌ ده‌ستگیركراون كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى تاوه‌ره‌كانى كاره‌بادا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منی ئاشكرایكرد، “دواى ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژانى ڕابردوودا چه‌ندین هێڵ و تاوه‌ری كاره‌با ته‌قێندرانه‌وه‌، به‌پێی زانیارییه‌كان ده‌ركه‌وت ئه‌نجامده‌ران داعشن و ماڵی یه‌كێكیان ده‌ستنیشانكرا”.

ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته‌سه‌ر ماڵی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ و ده‌ستگیریان كردووه‌، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانى به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌ك ئه‌ندام و چه‌كدارى داعش تاوه‌ر و هێڵه‌كانى كاره‌بایان ته‌قاندوونه‌ته‌وه‌ و دوو كه‌سی تریشی له‌گه‌ڵدا بوون.

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منی ده‌ڵێت، “دواتر بۆسه‌مان بۆ ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ى تری داعش دانا و هه‌ردووكیان له‌ سنووری عزێم له‌ پارێزگاى دیاله‌ ده‌ستگیركران و دانیان به‌وه‌دا نا كه‌ ئه‌ندامى داعشن و ته‌قینه‌وه‌كانیان ئه‌نجامداون”.

بابەتی پێشتر

بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێراندا سوننەیەک كرایە فەرماندەی هێزی دەریایی

بابەتی دواتر

کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی هەژماری ئەندامانی تاڵیبانەوە بڕیاریاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share