پاپا فرانسیس فەتوایەكی لەبارەی وەرگرتنی ڤاكسین دا، هانی خۆڤاكسینكردن دەدات و بەهیوای تێپەڕاندنی پەتای كۆرۆنا وەسفیدەكات.
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا قسەی لەبارەی خۆڤاكسینكردنەوە كرد، ڕایگەیاند، “پشت بە خودا و كاركردنی خەڵكانێكی زۆر، ئێستا ڤاكسینمان هەیە بۆ پاراستنمان لە COVID-19”.
پاپا، ڤاكسین بە “هیوا بۆ كۆتاییهینان بە پەتای كۆرۆنا” وەسفدەكات، “بەڵام ئەگەر بەردەستبێت بۆ هەمووان و پێكەوەش كاربكرێت”.
پاپای ڤاتیكان پێیوایە “خۆڤاكسینكردن ڕێگایەكی ساكار، بەڵام قووڵە بۆ بەهێزكردنی چاكەی گشتی و گرنگیدان بە یەكدی، بەتایبەت ئەوانەی زیاتر لاوازن”.
سەرەڕای بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا و وەرگرتنی لەلایەن زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی زەوی، بەڵام تا ئێستا لە جیهاندا خەڵكانێك هەن دوودڵن لە وەرگرتنی ڤاكسین، ئەمە جگە لەوەی دەستگەیشتن بە ڤاكسین لەنێوان وڵاتانی دەوڵەمەند و هەژار جیاوازیی هەیە، وڵاتە دەوڵەمەندەكان توانایەكی زیاتریان بۆ دابینكردنی ڤاكسین بۆ هاوڵاتییانیان هەیە، بەڵام وڵاتە هەژارەكان توانایان لەوبارەیەوە كەمترە.