ژمارەیەك لە زانایان توانییان دیارترین خاڵی لاوازی ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاریبكەن، بەپێی ئەو توێژینەوەیەی گۆڤاری (سینس)ی زانستی بڵاویكردووەتەوە.
زانایان توانییان 300 پڕۆتینی جیاواز لە خانەكانی مرۆڤدا دەستنیشان بكەن كە لەگەڵ پڕۆتینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنادا كارلێك دەكات، سەرەڕای دیاریكردنی ئاستی كاریگەری ئەم ڤایرۆسانە لەسەر جەستەی مرۆڤ.
هەروەك 20 پێكهاتەی جیاوازیان ئاشكراكرد كە لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا كارلێك دەكات، ئەمەش واتە زانایان پێویستیان بە هۆكار یان دەستێوەردانێكی چارەسەركارانە هەیە بۆ وەستاندنی ئەو كارلێكە، لەپێناو ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی پڕۆتینی ڤایرۆسەكە بەناو جەستەدا.
لەم توێژینەوەیەدا زانایان پشتیان بە شیكردنەوەی زانیارییەكانی 740 هەزار نەخۆشی توشبوو بە كۆرۆنا بەست.
لە توێژینەوەكەدا هاتووە، ئەنجامەكان پێویستی بە توێژینەوەی قوڵتر هەیە بۆ دیاریكردنی چارەسەری دژ بە ڤایرۆسەكان، تەنانەت بۆ دیاریكردنی ئەو كەسانەی كە پێویستە دەستنیشان بكرێن بۆ تاقیكردنەوە لەسەریان بەشێوەیەكی ورد.
لە دوو دەیەی ڕابردوودا سێ تەنگژەی تەندروستی كوژەر لە جیهاندا بڵاوبوونەوە كە بریتین لە، سارس لە 2002، میرس لە 2012 و كۆرۆنای نوێ لە 2019.
كۆرۆنای نوێ تائێستا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 1.2 ملیۆن كەس لە جیهاندا و توشبوونی 40 ملیۆن لەوەتەی بڵاوبوونەوەی لە كۆتایی كانونی یەكەمی ڕابردوو لە چین ئاشكراكراوە.