فڕۆكەكانی توركیا دەوروبەری شەنگال بۆردوومان دەكەن

بۆردومانێكی پێشووی توركیا لە شەنگال فۆتۆ: ئەرشیف

دوای نیوەڕۆی ئەمڕی فڕۆكەكانی توركیا لانی كەم سێ جار بۆردوومانی دەڤەری سكێنێ-یان لە شەنگال كردووە.

پەیامنێرمان لە ناوچەكە پێی ڕاگەیاندین، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ و لە دەوروبەری كاتژمێر 2:30، فڕۆكەكانی توركیا زیاتر لە سێ جار دەڤەری سكێنێ-یان لە قەزای شەنگال بۆردوومان كردووە، تا ئێستا زیانەكان نەزانراون.

میدیاكانی نزیك لە پەكەكە دەڵێن، فڕۆكەكانی توركیا نەخۆشخانەیەكی سكێنێ-یان كردووەتە ئامانج و بەو هۆیەوە چەند كەسێك برینداربوون، كاتێك هاوڵاتییان ویستوویانە بەهانای بریندارانی ناو نەخۆشخانەكەوە بچن، فڕۆكەكانی توركیا ئەوانیشیان كردووەتە ئامانج و لەو بۆردوومانەشدا بریندار هەن.

دوێنێش فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لە ناوەندی قەزای شەنگال سەركردەیەكی یەبەشە-یان كردە ئامانج و شەهیدیان كرد.

بابەتی پێشتر

ئەبراهام: ڕۆما شایستەی ناسناوەکانە

بابەتی دواتر

پەرلەمان دەربارەی بودجە داوایەك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share