بەشی ڕاگەیاندنی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵەتیی حاجی ئۆمه‌ران ئاشکرایکرد، گومانیان لە بەشی ترانزێتی دەروازەکە هەیە کە کەلوپەلی ئێرانی لێوە هاوردەبکرێت، لە کاتێکدا هاوردەی کەلوپەلی ئێرانی ڕێنمایی تایبەتی خۆی هەیە.
لەبارەی ئەو گومانەوە بەشی ڕاگەیاندنی دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاندووە، “سه‌باره‌ت به‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له ده‌رگای ترانزێت به بارهه‌ڵگری ئێرانی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن، گومان ده‌كرێت به‌شێكی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه دروستكراوی وڵاتی ئێران بن”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “پێویسته دڵنیایی له كه‌لوپه‌له‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌كان بكرێت چونكه، كه‌لوپه‌لی ئێرانی به ده‌رگای بازاڕچه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كه‌لوپه‌لێكی ئێرانی به ده‌رگای ترانزێت هاوردە بکرێت، پێویسته باره‌كه بخرێته سه‌ر بارهه‌ڵگرانی كوردستان و ده‌رهێنه‌ری باره‌كه‌ش له‌به‌ر سه‌رپێچیكردنی ڕێنماییه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ڕابگیرێت”.
لە هەرێمی کوردستان چوار دەروازەی سنووریی فەرمی لەگەڵ وڵاتی ئێران هەن و لە سێ لە دەروازەکان بەشی ترانزێتی تێدایە، کە ئەو کەلوپەل و پێداویستیانەی تێدا هاوردەکرێن کە لە وڵاتی سێمەوە دەگەنە دەروازەکان.