گەرمیان.. لە ڕووداوێكدا ژنێك گیانیلەدەستدا و هاوسەرەكەی بەسەختی برینداربوو

دیمەنێك لە ڕووداوەكە فۆتۆ: هاتوچۆی گەرمیان

ڕووداوێكی هاتوچۆ لە گەرمیان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی بچوك و بارهەڵگرێكدا ڕوویدا و پۆلیسی ناوچەكە دەڵێت، بەهۆیەوە ژنێك گیانیلەدەستداوە و هاوسەرەكەشی برینداربووە.

عەلی جەمال قدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای گوندی گاکوڵ-صاڵح ئاغا ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی (جێب و ترێلە)دا ڕوویدا.

لە ئەنجامی ڕووداوەكەدا ژنێك بەناوی (شنۆ لوقمان فەرەج) لەدایکبووی 1998 دانیشتووی کەلار کە سەرنشینی جێبەکە بوو گیانیلەدەستدا و شۆفێرەکەشی کە هاوسەری قوربانییەكەیە بە سەختی برینداربوو.

عەلی جەمال ئەوەشی خستەڕوو، بریندارەكە دوای گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، شۆفێر بارهەڵگرەكەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکرا.

بابەتی پێشتر

كازمی سەردانی گوندی كۆجۆی كرد

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: ئێستا یەك یەكێتی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو شوان لە شەنگال كوژران

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا لە گوندی (هریكۆ) لە سنووری ناحیەی سنونێ دوو شوان كوژراون. رووداوەكە كاتژمێر 2ی…
Total
0
Share