یەکێتیی ئەوروپا پلانی چاودێریكردنی هەڵبژاردنی بۆ ئێستا ڕوونكردەوە

سەرۆکی چاودێرانی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، چاودێریی دەنگدانی تایبەت و گشتی دەکەن و بۆ پڕۆسەکە 90 چاودێر بڵاوەپێدەکەن، لەگەڵ ئەوەش 50 دیپلۆماتی کەنەدی و نەرویجی و چەند وڵاتێکی دیکە چاودێریی هەڵبژاردنەکان دەکەن.

ڤیولا ڤۆن کرامۆن، سەرپەرشتیاری چاودێرانی یەکێتیی ئەوروپا، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “سبەی ئێمە چاودێریی دەنگدانی تایبەت دەکەین و لە 10ـی ئۆکتۆبەر چاودێریی دەنگدانی گشتی دەکەین، هەروەها یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریی هەڵبژاردن نزیکەی 90 چاودێر بڵاوەپێدەکات لە ڕۆژی هەڵبژاردندا، کە شاندێکی حەوت ئەندامی لە پەرلەمانی ئەوروپاوە و نزیکەی 50 دیپلۆمات لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا، کەنەدا و نەرویج لەخۆدەگرێت، کە وەک بەشێک لە نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێریی هەڵبژاردن چاودێری دەکەن”.

کرامۆن ئاشكراشیکرد، “دوای دوو ڕۆژ لە هەڵبژاردن و لە 12ـی ئۆکتۆبەردا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغداد، دەرئەنجام و دۆزینەوە سەرەتاییەکانی نێردەکە پێشکەش دەکات، لە کاتێکدا چاودێرانی نێردەکە بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی پێشهات و پەرەسەندنەکانی دوای هەڵبژاردن لە سەرانسەری عێراق”.

نزیکەی دوو مانگ دوای هەڵبژاردنەکان، سەرۆکی چاودێرانی یەكێتیی ئەوروپا ڕاپۆرتی کۆتایی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریی هەڵبژاردن پێشکەش دەکات، هەروەها ڕاپۆرتەکە ڕاسپاردە و پێشنیاز لەخۆدەگرێت بۆ باشترکردنی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.

بەوتەی سەرۆکی چاودێرانی یەکێتیی ئەوروپا، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەگەڵ لایەنەکان کۆبوونەوەیان کردووە و هاوکات بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیان بینووە، بەمەبەستی چاودێریکردنی باشتری پرۆسەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: کاریگەریی شەپۆلی بەفربارین تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامدەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، کاریگەریی شەپۆلی بەفربارین تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامدەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان،…
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت”.…
Total
0
Share