په‌نجشیر (پێنج شێر) تاكه ویلایه‌تی ئه‌فغانستانه كه هێشتا نهكهوتووهتهژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبانه‌وه و هێشتا چه‌كداره‌كانى نه‌چوونه‌ته ناو ئه‌و ویلایه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌كۆی 34 ویلایه‌تی ئه‌فغانستان ئێستا ته‌نها ویلایه‌تی په‌نجشیر نهكهوتووهتهژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبانه‌وه و هێزه‌كانى حكومه‌ت و میلیشیاكان له سنووره‌كانى ویلایه‌ته‌كه جێگیربوون.
دانیشتووانى ویلایه‌ته‌كه ژماره‌یان 150 هه‌زار كه‌سه و زۆرینه‌یان تاجیكن، چه‌كداره‌كانى دژ به تاڵیبان له‌وێوه خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه و باس له‌وه ده‌كرێت كه نیازى به‌رگرییان هه‌بێت و هێرشی پێچه‌وانه له‌دژی تاڵیبان به‌رپابكه‌ن.
پێشتر و له ساڵی 1996دا هه‌مان بابه‌ت له‌و ویلایه‌ته‌دا ڕوویداوه، كاتێك تاڵیبان كابولی كۆنترۆڵكرد، هێزه‌كانى بورهانه‌دین ڕه‌بانى سه‌رۆكی ئه‌وكاتى ئه‌فغانستان چوونه په‌نجشیر و له‌وێوه به‌رگرییان كرد و نه‌یانهێشت تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ته‌واوى ئه‌فغانستاندا بسه‌پێنێت.