وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتکردنی ئەسەد بۆ لوتکەی بەغداد ڕەتدەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕەتیکردەوە هیچ بانگهێشتنامەیەکی فەرمییان ئاراستەی بەشار ئەسەد کردبێت بەمەبەستی بەشداریکردنی لە لوتکەی وڵاتانی هەرێمی لە بەغداد، کەبڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئەنجامبدرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، “هەندێک لە میدیاکان هەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە ناردنی بانگهێشتنامە بۆ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بەمەبەستی بەشداریکردنی لە لوتکەی بەغداد”.

وەزارەتەكە دووپاتیدەكاتەوە، “حکومەتی عێراق بانگهێشتنامەی لەو شێوەیەی نەناردووە، ئەو بانگهێشتنامەیە تەنها بەناوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەنێردرێت و هیچ لایەنێکی دیکە مافی ناردنی بانگهێشتنامەی نییە”.

بڕیارە لە كۆتاییەكانی ئەم مانگە لە بەغداد لوتكەی وڵاتانی هەرێمی بەڕێوەبچێت، تا ئێستا بانگهێشتی سەرۆك و سەركردەی بەشێك لە وڵاتانی وەك توركیا، ئێران، كوەیت، ئوردون و چەند وڵاتێكی دیكەش كراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بازرگانی: بەشی دووەمی پارەی جوتیاران خەرجدەکرێت

بابەتی دواتر

لە ماوەی 24 كاتژمێردا دوو وەزیری ڕژێمەكەی سەدام مردن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی عێراق: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌هۆی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ڕاناگرین

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنەوە، به‌غداد پلانی ڕاگرتنی گه‌شتەكانی فڕۆكه‌وانی نییه‌.…
Total
0
Share