لە هەڵەبجە 145 سی سی (التیھاب) لە مەمکی ژنێکی 21 ساڵدا دەرهێنرا

ئەمڕۆ 15ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە ھەڵەبجە 145 سی سی (التیھاب) لە مەمکی ژنێکی 21 ساڵدا دەرهێنراوە.

ھەوکردنی مەمک یەکێکە لە ھەرەباوترین کێشەکانی ژنان بە تایبەت لە ژنانی شیردەردا، کە چەند هۆکارێک دەبنەهۆی ئەم حاڵەتە.

پسپۆڕانی ئەو بوارە سەرەکیترین هۆکاری کۆبوونەوەی (التیھاب) لە مەمکی ژناندا بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێننەوە لەوانە:

مانەوەی شیر لە مەمکدا سەرەکیترین هۆکاری دروستبوونی هەوکردنی شانەکانی مەمکە، هۆکارەکانی تر دەکرێت ئەمانە بن:-

* گیرانی جۆگەکانی شیر، ئەگەر مەمک بەتەواوی خاڵی نەبێتەوە لە شیر لەکاتی شیرداندا، دەکرێت یەکێک لە جۆگەکانی شیر بگیرێت، گیرانەکە دەبێتەهۆی گەڕانەوەی شیر بۆ دواوە و دروستبوونی هەوکردن.

* چوونەژوورەوەی بەکتریا بۆ ناو مەمک،  بەکتریا لەسەر پێست یان لەدەمی کۆرپەلەوە، دەکرێت بچێتە نێو جۆگەکانی شیر، لەڕێگەی ئەو درزانەی کە لە پێستی سەر گۆی مەمکدا هەن، یان لە کرانەوەکانی جۆگەی شیردا، ئەو شیرەی کە دەمێنێتەوە لە مەمکدا دەبێتە ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەشەکردنی بەکتریا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: لە خواردنگەکانی هەوراماندا گۆشتی گەنیو ئامادەکراوە بۆ گەشتیاران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، لە کاتی سەردانی لیژنەکانیان بۆ خواردنگەکانی رێگای هەورامان دەستیانگرتووە بەسەر گۆشتی خراپبوودا کە…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ڕاژە پڕۆژەیەك بۆ پلەبەرزكردنەوە دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی ڕاژە پڕۆژەیەك بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم…
Total
0
Share