بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسیدا كە بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێوەچوو چەند پرس و تەوەرێكی گرنگی رێكخراوەیی و جێیبایەخی كاری سیاسی و هەروەها بابەتە چارەنووسسازەكانی هەرێم و عێراق و ناوچەكە تاوتوێكراون، بەتایبەت پرسەكانی، گەشتەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دەرەوە، ئەنجامی كارەكانی ئەو لیژنە تەكنیكییەی یەكێتی كە پێكهێندرابوو بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی كاربكات بۆ دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی هەرێم و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا ئامادەكردنی رەشنووسێك بۆ تەعریفكردنی دەسەڵاتەكان و شێوازی كاركردن لەسەر بنەمای شەراكەتی راستەقینە و هاوبەشێتی و نەهێشتنی كەموكوڕییەكان كە پێشتر هەبوون، لەگەڵ چەند پرسێكی دیكەی پەیوەست بە چارەسەركردنی كێشەكانی ژیانی خەڵكی كوردستانەوە باسی لێوەدەكرێت.

وتەبێژی یەكێتی ئاشكراشیكرد لە چەند رۆژی داهاتووشدا ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی بەسەرپەرشتیی سەرۆك بافڵ كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆكردنی زیاتر لە ئەو پرسە گرنگانەی كە لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی باسكران لەوێش وتوێژی وردتریان لەسەر دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: بەڵێن دەدەین یەكێتی نوێ یەكێتییەك بێت بۆ بەدەمەوەچوونی داخوازییەكانی خەڵك و باشتركردنی ژیانیان

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێكی بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی بەهاری 1991ی گەلی كوردستانەوە بڵاوكردەوە. لە پەیامەكەیدا هاوسەرۆكی…
Total
0
Share