دانیشتووانی ناحیەی تانجەرۆی سلێمانی بەهۆی گرفتەکانی کەمئاوی، کارەبا، پیسی ژینگەکەیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا و دەڵێن، بەهۆی پیسی ئاو و ژینگەکەیانەوە تووشی چەندین نەخۆشی بوون.
یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کرد و وتی، “هەموومان تووشی نەخۆشی بووین، بەهۆی پیسی ئاو و شوێنەکەمانەوە، کارەبای نیشتمانیمان زۆر کەمە، تۆڕی ئاومان نییە و بە تانکەر ئاومان بۆ دێت”.
ئەنجامدەرانی گردبوونەوەکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ڕێگای سلێمانی – قەرەداغیان داخست.