بافڵ تاڵەبانی: سەرمایەدارانی سوید لە ھەرێم سەرمایەکانیان بخەنەگەڕ

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوا لە سەرمایەدارانی سوید دەكات سەرمایەکانیان لە هەرێمی كوردستان بخەنەگەڕ.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە یوناس لۆڤێن، باڵیۆزی سوید لە عێراق.

لە دیدارێکدا ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پێگەی ھەرێم و پەیوەندیی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەت لە بواری ئابوری و پەروەردە بە بایەخەوە بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.

بافڵ تاڵەبانی دووپاتی لە فراوانکردنی ھاریکاری و ھەماھەنگیی ھاوبەش کرد لە نێوان ھەرێم و سوید و ھەموو پشتیوانی و کارئاسانییەکی یەکێتی بۆ دەربڕین تا بازرگانان و سەرمایەدارانی سوید لە ھەرێم سەرمایەکانیان بخەنەگەڕ و لە کەرتی ئابوریدا ھاوکاربن و بەشدارێکی چالاکبن بۆ پێشخستنی ھەرێمی کوردستان.

لەبارەی پرۆسەی پەروەردە و خوێندنیشەوە ھاوسەرۆک پێشنیاری گەڵاڵەکردنی پڕۆژەیەکی ھاوبەشی پەروەردەیی کرد تا سوود لە شارەزایی و ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتی سوید وەربگیرێت و پشتیوانبن بۆ پێشخستنی زیاتری کەرتی پەروەردە لە ھەرێم، لەسەر بنەمای زانستی سەردەم خوێندکار و گەنجی کورد کە توانایەکی باشیان ھەیە بەپێی پێویستی کۆمەڵگە، گۆڕانکارییەکان و بازاڕ پەروەردەبکرێن و ھەم فێربکرێن و ئامادەبکرێن تا لە بازاڕی کاردا سوودیان لێوەربگیرێت و ھەلی کاریان بۆ بڕەخسێندرێت.

ھەر لەدیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی بەرنامە و سیاسەتی یەکێتی بۆ قۆناغی ئەمڕۆی ھەرێم و عێراق خستەڕوو، تەئکید لە چارەسەرکردنی ئاشتییانە و سیاسییانەی کێشەکان کردەوە و پەنابردن بۆ دیالۆگ و زمانی گفتوگۆ و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی باڵای گەل و وڵاتی بە فاکتەری بەھێزی زاڵبوون بەسەر قەیرانەکان زانی و ڕایگەیاند، یەکێتی پێداگردەبێت لەسەر یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەش و خزمەت کە وەڵامدەرەوەی خواستی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئایینزاکان بێت.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دەنگۆی لابردنی هەندێک وانەی ئیسلامی ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە کامپ نو سێ خاڵی کلاسیکۆی لە بەرشلۆنە داماڵی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە پاراستنی هاوسەنگی و بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردە لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، موسەنا سامەڕائی،…
Total
0
Share