تەقینەوەی تەنکەرێکی سوتەمەنی لە لوبنان دەیان قوربانیی لێکەوتەوە

بەهۆی تەقینەوەی تەنکەرێکی سوتەمەنییەوە لە باکووری لوبنان لانیکەم 20 کەس گیانیان لەدەستدا، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتەکەش داوای دەستلەکارکێشانەوەی میشێل عەون دەکات.

ڕووداوەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو لەناوچەی عەکاری باکووری لوبنان ڕوویداوە، لەبارەی قوربانییەکانەوە خاچی سووری لوبنانی بڵاویکردەوە، “لانیکەم 20 کەس لە تەقینەوەی تەنکەرەکەدا گیانیان لەدەستداوە و 79 کەسیش برینداربوون”.

دوای ڕووداوەکە، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی پێشووی لوبنان ڕایگەیاند، “کارەساتەکەی عەکار جیاوازیی نییە لەگەڵ کارەساتەکەی بەندەری بەیروت”.

لە تویتەر سەعد حەریری نووسیویەتی، “لە وڵاتێکدا کە ڕێزی مرۆڤ بگیرێت دەبێت بەهۆی ڕووداوی لەوجۆرەوە بەرپرسانی حکومەت دەستلەکاربکشێنەوە، لە سەرۆک کۆمارەوە دەستپێبکات تادەگاتە دوایین بەرپرس، چونکە ژیانی هاوڵاتییانی لوبنان لەپێشینەی سەرجەم لەپێشینەکانە”.

ماوەی چەند هەفتەیەکە وڵاتی لوبنان لە قەیرانی سوتەمەنیدایە، بەجۆرێک دامودەزگاکانی حکومەت و تەنانەت نەخۆشخانەکانیش ناتوانن خزمەتگوزارییەکانیان وەک پێویست پێشکەش بکەن، بەهۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان شاری جەلال ئابادی كۆنترۆڵكرد

بابەتی دواتر

هێزە ئەمنییەكان 23 هەوڵیان پوچەڵكردوەتەوە<br> عێراق پلانێك بۆ پاراستنی تاوەرەكانی كارەبا دادەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share