ڕیزبەندیی ئەو وڵاتەنە بزانە لەمساڵدا ئاگری گەورەیان تێدا کەوتووەتەوە

ئەمساڵ وڵاتانی جیهان ژمارەیەک ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەیان بەخۆیانەوە بینی لە هەریەکە لە ئەفریقا، ئەمریکا، ئەوروپا و ئاسیا ئەمەش زەوی ڕوبەڕووی کارەساتی ژینگەیی کردووەتەوە.

لەگەڵئەوەی پرسی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان و کاریگەرییە وێرانکارییەکانی تائێستا چاوەڕێی چارەسەرێکی بنەڕەتییە یەکێکە، ئێستا زەوی ڕوبەڕووی دەیان ئاگری گەورەی وێرانکەر بووەتەوە کە لەساڵانی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە، زەوی لە ڕۆژەهەڵات و ڕۆژئاوایەوە ڕوبەڕووی ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە بووەتەوە.

ئاگرەکان لە سیبریای لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکی و جەزائیر و تونس لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و یۆنان لە ئەوروپا درێژبووەتەوە.

بەپێی ئەو نەخشانەی سیستمی زانیاری سەربە ئاژانسی ناسای ئەمریکی بەناوی  “FIRMS”  تۆماریکردووە، ئاگر لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیهان کەوتووەتەوە بەهۆی قەتیسبوونی پلەکانی گەرما و گۆرانکارییەکانی ئاو و هەوا، زۆرترینیشیان لە تورکیا و یۆنان بووە.

ژمارەیەک لە وڵاتانی دەوروبەری دەریای سپی ڕوبەڕووی گەرمای توند و ئاگری گەورەبوونەتەوە لە دارستانەکانیاندا بەتایبەت تورکیا، یۆنان، ئیتالیا، جەزائیر و تونس کۆتا وڵاتیش ئیسرائیلە کە ئەمڕۆ هەینی ئاگری گەورەی تێداکەوتەوە.

ئەو وڵاتانەی ئاگری گەورە لە دارستانەکانیاندا کەوتووەتەوە، یۆنان، ئیتالیا، تورکیا، جەزائیر، تونس، ڕوسیا، ئەمریکا و ئەمریکای باشوور.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا سزای بەسەر تۆڕێکی بەهەدەردانی نەوتی سەربە سوپای پاسداراندا سەپاند

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی بۆ چارەسەری کەمئاوی دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە خوار 90…
Total
0
Share