ترەمپ: گەشبینم هەفتەی داهاتوو ئاگربەست رابگەیەندرێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، گەشبینە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا، ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت.

لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووساندا سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، ترەمپ رایگەیاند، “هیوادارم و گەشبینم، لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا بگەینە چارەسەرێک بۆ ئەم پرسە”.

وتیشی، ئەمریکا پشتگیری لە پێشنیازی ئاگربەستێک بۆ ماوەی 60 رۆژ دەکات، کە بریتییە لە ئازادکردنی قۆناغ بە قۆناغی بارمتەکان لە غەززە و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچە دیاریکراوەکانی ئەو کەرتە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە جگە لە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێکان بەشێوەیەکی یەکجارەکی و بۆ هەمیشە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

14 تەرمی دیكەی بەلەمە ژێرئاوكەوتووەكەی كەناراوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە

میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردووەتەوە، پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیا 14 تەرمی دیكەی نێو بەلەمە ژێرئاوكەوتووەكەی كەناراوەكانی ئیتاڵیایان دۆزییەوە كە ژمارەیەكیان منداڵن.…
Total
0
Share