ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ 12ی ئاب، لە شاری هەولێر شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە و بەپێی زانیارییەکان، پرسی بۆشایی ئەمنی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا تەوەری سەرەکیی گفتوگۆ بوون.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە ڕایگەیاند، “ناوەندی هاوکاری و هەماهەنگیی هەردوو وەزارەتی بەرگری و پێشمەرگە بە هاوکاریی هاوپەیمانان کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا لەسەر پرسی هەماهەنگیی زیاتری هەردوولا”.

بەپێی وتەکانی یەحیا ڕەسوڵ لە کۆبوونەوەکەدا تێگەیشتن هەبووە لەسەر چۆنیەتی هەماهەنگیی زیاتر لە ناوچە هاوبەشەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی چەکدارانی داعش.

هاوکات وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر کۆبوونەوەکە ڕایگەیاندووە، ” لەکۆبوونەوەکەدا، هەردوولا باسیان لە ئەرک و کارەکانی بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان و دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش کرد و تیایدا جەختیان لە گرنگی بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەش و کاری هاوبەش کردەوە، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە، کە پێویستە بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەش ڕۆڵیان هەبێت لەپاڵپشتی و سەرخستنی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا”.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان لیستی ناوی کچانی تازەپێگەیشتوو کۆدەکاتەوە

بابەتی دواتر

كاروانێكی تری ڤاكسینی چینی گەیشتە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share