ڕیاڵ مه‌درید هێرشبەرێکی پێشکه‌شی مۆرینیۆ کردووه‌

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یه‌کێک له‌ هێرشبه‌ره‌ گرانبه‌هاکانی به‌شێوازی خواستن، یان گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یی پێشکەشی یانه‌ی ڕۆما کردووه‌.

ڕۆژنامه‌ی “ئه‌ی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، په‌یوه‌ندیکردنی ڕۆمێلو لوکاکو به‌ یانه‌ی چێڵسی-یه‌وه‌، یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ناچارکردووه‌ دزیکۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی ڕۆما دابینبکات، له‌ئێستادا یانه‌ی ڕۆما هه‌وڵه‌کانی به‌ ئاڕاسته‌ی هێرشبه‌رێکی جێگره‌وه‌ ده‌ستپێکردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕۆژنامه‌ی لا ڕیپوبلیکای ئیتاڵی، به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕیاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕۆما له‌سه‌رهێڵن بۆ واژووکردنی گرێبه‌ستی لوکا یوڤیچ، له‌ مه‌دریده‌وه‌ پێشنیازکراوه‌ یوڤیچ به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی، یاخود خواستن په‌یوه‌ندی به‌ جێلاڕۆسی-یه‌وه‌ بکات.

یوڤیچ له‌ 2019وه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ کردووه‌، تێچووی گواستنه‌وه‌ی 63 ملیۆن یورۆ بووه‌ و له‌ کۆی 32 یاری ته‌نها دوو گۆڵی تۆمارکردووه‌.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی نووسیویەتی، ئیدارەی ڕۆما خواستی لەسەر تامی ئەبراهامی هێرشبەری یانەی چێڵسی نیشانداوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە مۆرینیۆ ئەو هێرشبەرە بۆ پێکهاتەکەی هەڵدەبژێرێت.

بابەتی پێشتر

مێسی و پاریس ڕێککەوتوون و بارسا جوڵەی نەکردووە

بابەتی دواتر

زڵاتان بۆ سه‌ره‌تای وه‌رز ئاماده ‌نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرەنسا کێشەی بەرگری بۆ دروستبووە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، دیدیێ دیشامپ لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی یورۆی 2020 دووچاری ئاستەنگی هونەری دەبێت. کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی کۆمەڵەکانی…
Total
0
Share