تەقەکەرێک دەستگیرکرا کە کارمەندێکی ئاسایشی بریندار کردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تەقەرێکیان دەستگیرکردووە کە کارمەندێکی ئاسایشی لەکاتی ئەرکدا بریندارکردبوو.

پۆلیسی سلێمانی لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت، “شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گوێبیستی دەنگی تەقە دەبن، لەنزیک گۆڕستانی هەواری تازە، بۆ ئەو مەبەستە دەچنە شوێنی ڕووداوەکە و لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس تۆمەتبارەکە تەقە دەکات و هەڵدێت، بەڵام هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیری دەکەن و دەست بەسەر دەمانچەکەیدا دەگرن”.

پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، “پاش ناردنی بۆ بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ بۆ لێکۆڵینەوە، دەرکەوتووە تۆمەتبار (ر. ف. س) لەدایکبووی ساڵی 1999یە و بێکارە، کە تەقەی لە کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی کردووە لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکدا و برینداری کردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: بە ئەگەرێکی زۆرەوە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەبێ کێشە تێدەپەڕێندرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رێکەوتنی سیاسی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کراوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەبێ کێشە پرۆژە یاساکە…
Total
0
Share