وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، زۆر به گرنگییه‌وه چاودێری دۆخی ئه‌و عێراقییانه ده‌كەن كه كه‌وتووه‌نه‌ته ژێر دەستی بازرگانانی مرۆڤ، له لیتوانیا و بیلاڕوسیا، گیریان خواردووه و ناتوانن بپه‌ڕنه‌وه ئه‌وروپا، یاخود بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق.
ئیڤان فایق جابرۆ، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وهزارهتەكەی به‌رده‌وامە له په‌یوه‌ندیكردن بە كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و هاوڵاتییه عێراقییانه‌ی كه له لیتوانیا و بیلا ڕوسیا، گیریان خواردووه.
وتیشی، له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه، كه به فه‌رمانی مسته‌فا كازمی دروستكراوه، چاودێری ئه‌و عێراقییانه ده‌كرێت، كه له‌و دوو وڵاتە گیریان خواردووه و چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامی ڕاپۆرتی ئه‌و لیژنه‌یه‌ین، ئه‌وكات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، هاوكاری ئه‌و كۆچبه‌رانه ده‌كرێت.
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق باسی لەوەشكرد، هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی ژیانكردن بۆ ئەو كۆچبەرانە دابین ده‌كرێت، تا ئه‌و كاته‌ی خۆیان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه، ئایا ده‌گه‌ڕێنه‌وه، یاخوود نا.
تا ئێستا نزیكه‌ی هەزار كۆچبه‌ری نایاسایی عێراقی، له لیتوانیا و بیلاڕوسیا، ناتوانن به‌ره‌و ئه‌وروپا بپه‌ڕنه‌وه و له لایه‌ن پاسه‌وانی سه‌ر سنووری لیتوانیا، ڕێگه‌یان لێگیراوه.