قوباد تاڵەبانی: پابەندین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵاتەکەمان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەبۆنەی یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان-ـەوە، پەیامێكی ئاڕاستەی سكرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی ئەو حزبە كرد.

لە پەیامەكەیدا قوباد تاڵەبانی سەرباری پیرۆزباییكردن، ڕایگەیاندووە، “جەختدەکەینەوە لەسەر تەبایی و پەیوەندیی دۆستانە و بەهێزی نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەپێناو بەدیهێنانی ماف و ئامانجە باڵاکانی گەلی کوردستان و بەهێزکردنی پێگەی کورد لە عێراقی فیدراڵدا”.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەكاتەوە و دەڵێت، “پابەندیی خۆمان دووپاتدەکەینەوە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵاتەکەمان بە هاوکاریی سەرجەم لایەنەکان لە پێناو حوکمڕانییەکی سەرکەوتوو و گێڕانەوەی متمانە بۆ هاووڵاتییان”.

دەقی پەیامەكە:-

بەڕێز کاک محەمەدی حاجی مەحمود

بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم ئەندامان و لایەنگران و سکرتێر و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

لەم یادەدا جارێکیتر جەختدەکەینەوە لەسەر تەبایی و پەیوەندیی دۆستانە و بەهێزی نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەپێناو بەدیهێنانی ماف و ئامانجە باڵاکانی گەلی کوردستان و بەهێزکردنی پێگەی کورد لە عێراقی فیدراڵدا. پابەندیی خۆشمان دووپاتدەکەینەوە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵاتەکەمان بە هاوکاریی سەرجەم لایەنەکان لە پێناو حوکمڕانییەکی سەرکەوتوو و گێڕانەوەی متمانە بۆ هاووڵاتییان.

یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پیرۆزبێت و هەر لە پێشکەوتن و گەشەکردندا بن.

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەری ڤاكسیننەكراو مانگانە چوار پشكنین نەكات مووچەكەی ڕادەگیرێت

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێك ڤاكسین وەرنەگرێت، دەبێت هەفتانە پشكنینی كۆرۆنا بكات، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت. دكتۆر…
Total
0
Share