حزبەکانی ڕۆژهەڵات هۆشداری دەدەن لە هەڵگیرسانی شەڕی کورد و تورک لە نەغەدە

شوێنی ڕودانی ڕووداوەکە لە نەغەدە

بەهۆی دەمەقاڵێیەکەوە لەنێوان کوردەکان و تورکەکانی شاری نەغەدە دوو گەنجی کورد کوژران، حزبەکانی ڕۆژهەڵاتیش دەڵێن، “دەبێت هەردوولا ئاگادار و چاوکراوە بن”.

ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبارەی ڕووداوەکەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێن، “بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییەی هەردوو نەتەوەی کورد و تورک بە درێژایی مێژوو لە شاری نەغەدە پێکەوە ژیاون، دەبێت لە هەموو بارودۆخێکدا هەستی پێکەوەژیان و هەڵکردنیان لە سەرەوەی هەموو شتێک بێت و ئیزن نەدەن لەسەر چەند شتی بێمایە و بەرژەوەندیی چەند کەسی نابەرپرسیار کێشە بکەوێتە نێوان دانیشتووانی ئەم شارەوە. ئەزموونی پێکەوەژیانی ئەم دوو نەتەوەیە ئەوەمان پێدەڵێت ڕێگای چارەسەرکردنی کێشەکان تەنیا بە دیالۆگ، پێکەوەهەڵکردن و لەیەکتێگەیشتنە.”

لە ڕاگەیەندراوی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-دا هاتووە، “دڵخۆشین زانیارییەکان ئەوەمان پێدەڵێن لە هەردوو نەتەوەی تورک و کورد کەسانێکی دڵسۆز و بەپەرۆش بۆ ئاسایش و پاراستنی هێمنیی شار و هێورکردنەوەی ئەو دۆخە نەخوازراوە لە هەوڵێکی جددیدان و ئەوە مایەی دڵخۆشییە بۆ هەموو لایەک، وێڕای دەستخۆشی و ڕێز و پێزانینمان بۆ ئەو هەوڵە بەرپرسیارانەیان، هیوادارین کۆمەڵانی خەڵکی شاری نەغەدە پێشوازی لەو هەوڵە مرۆڤدۆستانەیە بکەن و ئیزن نەدەن کەسانی ئاژاوەگێڕ ژینگەیان نائارام بکەن”.

دوێنێ 7ی ئاب بەهۆی دروستبوونی ناکۆکی لەنێوان چەند کورد و تورکێکدا لە شاری نەغەدە دوو کورد بە ناوەکانی “فەردین ئیبراهیمی” و “محەممەد عەلیزادە” کوژران.

نەغەدە یەکێکە لە شارەکانی سەر بە پارێزگای ئورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەردوو نەتەوەی کورد و تورکی تیادا دەژین، شارەکە 27 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شنۆ-وە دوورە و سەدان ساڵە کورد و تورک لە شارەکەدا بە هاوبەشی ژیاون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێم بۆ ئەمریكا وەستاوە

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمریكا وەستاوە كامەران…
زیاتر ببینە

کردنەوەی دەرمانخانە و نۆرینگە سنوردارکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئیدارەی سۆران رایدەگەیەنێت، كردنەوەی دەرمانخانە، نۆرینگە و سەنتەری پزیشکی، لەو ئیدارەیە سنورداردەکرێن. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share