تاڵیبان شارێكی گرنگی كۆنترۆڵكرد و ئەمریكاش هێرشی ئاسمانیی دەكاتەسەر

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کوژرانی 200 چەکداری بزوتنەوەی تاڵیبانی لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا ڕاگەیاند.

بەپێی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی تاڵیبان بووە لە هەرێمی جۆزجانی باکووری وڵات.

بۆردومانەکە شەوی ڕابردوو بە موشەکی جۆری B-52 و فڕۆکەی AC 130 ی ئەمریکی ئەنجامدراوە، ئامانجی هێرشەکە ڕاگرتنی پێشڕەویی زیاتری بزوتنەوەی تاڵیبان بووە لەو ناوچانەی دەستیان بەسەرداگرتووە.

بەپێی لێدوانی جێگری حاکمی دووەمی شارەکە ئێوارەی دوێنێ شەممە بزوتنەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵی شاری شبرجانی ناوەندی پارێزگای جۆزجانی کردووە.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بزوتنەوەی تاڵیبان شاری قەندوزی گەورەی لە باکووری وڵاتەکە کۆنترۆڵکردووە، ئەوەش سێیەم ناوەندی پارێزگایە تاڵیبان لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا کۆنترۆڵی کردووە.

ئاژانسەکە ڕایگەیاند، سەرجەم باڵەخانە و دامەزراوە فەرمییەکانی شاری قەندوز لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵکراوە و لەدوای ساڵی 2015ەوە ئەوە سێیەم جارە ئەو شارە دەکەوێتە دەستی چەکدارە یاخیبووەکان.

بەپێی لێدوانی عەزیزە جالیس ئەندامی پەرلەمانی ئەفغانستان، لە “ساری بول” چاکدارانی تاڵیبان چوونەتە ناو شارەکە و شەڕ لە شەقامەکاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی حەوت ملیار دۆلار لە پارە سڕکراوەکانی ئەفغانستان بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی وڵاتەکە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی واژووی لەسەر ئەو بڕیارە کرد کە وڵاتەکەی ڕێگە بدات بە بەخشینی بڕی…
Total
0
Share