سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل: دوژمنەكەمان 1000 كیلۆمەتریش دووربێت لێیدەدەین

ئیسرائیل هەڕەشەدەكات و سەرۆك وەزیرانەكەی دەڵێت، دوژمنەكەمان “ناكەس”ـە و 1000 كیلۆمەتریش دووربێت، جەرگبڕانە لێیدەدەین.

نەفتالی بینێت سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، هەڕەشەی لەو لایەنانە كرد كە هێرشدەكەنەسەر ئیسرائیل و وتی، تەنها لەوانە نادەین كە پەلامارمان دەدەن، بەڵكو لەوانەش دەدەین كە دەیاننێرن.

وتەبێژێك بە ناوی بینێت ڕایگەیاند، “دوژمنەكەمان ناكەسە و مەرگخوازە، سڵناكاتەوە لە وێرانكردنی ژیانی هاوڵاتییانی ئیسرائیل، لەباتیی ئەوەی لێیانبگەڕێن ژیان و داهاتوویان بنیادبنێن. دەبێت دوژمنەكەمان باجی دژایەتیكردنی ئیسرائیل بدات، ئەگەر 1000 كیلۆمەتریش دووربێت لێیدەدەین”.

وتەبێژەكەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەبێ ئەوەی ناوی هیچ وڵات و گروپ و لایەنێك بدركێنێت، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە نیشاندا و وتی، “ئێمە ئامادەین و مەشقپێكراوین بۆ لێدانی دوژمن بە شێوەیەكی توند و جەرگبڕانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە و زانیاری.. ئیسرائیل بۆ 198ـەمین جار گوندێكی فەڵەستینییەكانی خاپووركرد

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە بۆ 198ـەمین جار گوندێكی فەڵەستینییەكانیان خاپووركرد. گوندەكە ناوی “عەراقیب”ـە، بەشێك لە دانیشتووان خێمەیان هەڵداوە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە پەیوەندیداین بۆ پاراستنی لە خەڵکی کوردستان لە مەترسی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ پارتی و لایەنەکان لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی تواناکانمان بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی…
Total
0
Share