قەرزی خانوبەرە دەدرێت بە هاونیشتمانییانی بێمووچە

بانكی ڕافیدەین بڕیاریدا پێدانی قەرزی خانوبەرە، كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان و هاونیشتمانییش بگرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 6ی ئاب، بانكی ڕافیدەین كە بانكێكی حكومیی عێراقییە، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، لەمەودوا قەرزی خانوبەرە، دەدرێت بە هاونیشتمانییانی بێمووچەش.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، “قەرزی خانوبەرە دەگاتە 50 ملیۆن دینار و دەدرێت بە فەرمانبەران و ئەندام و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان و هاونیشتمانی بێمووچە”.

سوودمەندبوونی ئەو هاونیشتمانییانەی كە مووچەیان نییە لە قەرزی خانوبەرە، هەنگاوێكی نوێیە. بەدرێژایی ساڵانی ڕابردووش بانكەكە قەرز و پێشینەی جۆراوجۆری داوە بە فەرمانبەران و خانەنشینان، لەوانە پێشینە و قەرز بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل و قەرزی خانوبەرە و پێدانی مووچەی مانگەكان بەیەكەوە كە فەرمانبەران و خانەنشینان دەتوانن تا 100 مووچە بە یەكجار وەربگرن.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی هەرێم و سەرۆك كۆماری ئێران كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

ئیسرائیل مووشەكباران كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share