وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیار لەسەر درێژکردنەوەى لێخۆشبوونى سزاکانى هاتوچۆ دەدرێت.
پێشەوا هەورامانى، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا تاوتوێی بارودۆخی ناوچەکە دەکرێت.
وتیشی، هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر درێژکردنەوەى لێخۆشبوونى سزاکانى هاتوچۆ دەدرێت.
بەپێی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە درێژكردنەوەی كاركردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیی هاتوچۆ بەڕێژەی 20% بۆ شەش مانگی دیكە (1ی تەمووزی 2025- 31ی کانوونی یەکەمی 2025) گفتوگۆ دەكات.