کۆمپانیایەک لەسەدا 10ی لالیگا دەکڕێتەوە و ڕیاڵ و بارسا ڕزگاردەکات

کۆمپانیایەکی زەبەلاحی بواری وەبەرهێنان ئامادەیی دەربڕیوە بەشێک لە پشکەکانی لالیگا بکڕێتەوە، ئەگەر ئەم بۆندە واژووبکرێت، یانەکان لە قەیرانی دارایی ڕزگاردەکات.

ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز” بڵاویکردووەتەوە، ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا بە سەرۆکایەتی خاڤێر تیباس لەگەڵ کۆمپانیای (CVC کاپیتاڵ پارتنەرز) بەڕێککەوتن گەیشتوون لەسەر فرۆشتنی لەسەدا 10ی پشکە بازرگانییەکانی لالیگا بەو کۆمپانیایە.

لەم هەفتەیەدا ڕایەڵەی یانەکان لەگەڵ 42 یانەی ئیسپانیا کۆبوونەوە سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە دەکەن، لە ئەگەری قایلبوونی جەمسەرەکاندا، لالیگا بڕی سێ ملیار دۆلار بەدەستدەهێنێت، کە لەسەدا 15ی بۆ بواری گواستنەوەکان و بەشەکەی دیکەش بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوریی تۆپی پێ و خولەکانی ئیسپانیا بەکاردەخرێت.

یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی ئەم بۆندەوە بەبڕی 260 ملیۆن و بەرشلۆنە 270 ملیۆن سوودمەند دەبن، ئەم داهاتە زیادەیەش هەردوو یانە زەبەلاحەکە لە قەیرانی دارایی سەردەمی کۆرۆنا ڕزگاردەکات.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی عێراق داوای سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دەكات

بابەتی دواتر

بایرن ڕوبەڕووی چەندین کێشە بووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مارسێلۆ، لە ئەفسانەوە بۆ بارگرانی

ئەستێرە و کاپتنی پێکهاتەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، مارسێلۆ تواناکانی ڕابردووی لەدەستداوە و وەرزی داهاتوو بۆندەکەی نوێناکرێتەوە. دوای ڕۆیشتنی…
Total
0
Share