بەهۆی نەخۆشخانەیەکی منداڵانەوە سکاڵا لەسەر وەزیری تەندروستی تۆماردەکرێت

نەخۆشخانەی سانتی لایف، کە لەلایەن ڕێکخراوە بەریتانی و کەنەدییەکانەوە لە هەولێر دروستکراوە، لەلایەن تۆڕی پاراستنی تەندروستیی گشتییەوە ڕەخنە لە کاری نەخۆشخانەکە دەگیرێت و بەوهۆیەشەوە سکاڵایان لەسەر وەزیری تەندروستی تۆمارکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕێکخراوی پاراستنی تەندروستیی گشتی ڕایگەیاند، بۆ دووەمجار یاداشتێکیان سەبارەت بە نەخۆشخانەی سانتی لایف داوەتە داواکاری گشتی، ئەوانیش بەڵێنی بەدواداچوونی وردیان لەبارەی ئەو نەخۆشخانەیە داوە.

وتیشی، “پرۆژەکە لەسەر بڕیاری وەزیری شارەوانیی پێشوو و لەسەر زەویی شارەوانی دروستکراوە، بۆیە دەبێت بخرێتە خزمەتی گشتی، بەڵام تائێستا خەڵک دڵنیا نییە سەبارەت بەو نەخۆشخانەیە و هیچ ئاماژەیەک نییە بخرێتە خزمەتی گشتییەوە، ئەمەش کاریگەریی خراپی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لای وڵاتانی بەریتانیا و کەنەدا دروستکردووە، دەڵێن کاتێک پڕۆژەیەک بە دیاری دەدەینە هەرێمی  کوردستان، بۆ مەرامی بنەماڵە و کەسی بەکاردەهێنرێت”.

تۆڕی پاراستنی تەندروستیی گشتی ڕاشیگەیاند، “پێشتر یاداشتێکی دیکەمان داوەتە داواکاری گشتی و لەڕێگەی داواکاری گشتیشەوە سکاڵامان لەسەر وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە، یاداشتی ئەمڕۆمان بۆ جەختکردنەوە بووە لەسەر بەدواداچوونی کاری ئەو نەخۆشخانەیە”.

نەخۆشخانەی سانتی لایف لەسەر ڕێگای هاوینەهەواری سەڵاحەدین (مەسیف)، بەگوژمەی 62 ملیون و 120 هەزار دۆلاری دەستەی وەبەرهێنان و 40 ملیۆن دۆلاری کۆمپانیای ئۆریکس پیترۆلیۆم، لەسەر ڕووبەری 47.3 دۆنم لەلایەن ڕێکخراوی خێرخوازیی هێڤی لەسەر زەویی شارەوانی دروستکراوە.

بابەتی پێشتر

ئەنچلۆتی توڕەیە و یارییەکەی میلان کۆتا چانسە

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی: چاوپۆشی لە كەس ناكرێت و ڕێنماییەكان وەك خۆی جێبەجێدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو بڕە پارەیەی بۆ خوێندنی باڵا تەرخانکراوە لەم سنوورە دەدرێت بەخوێندکاران

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران…
Total
0
Share