دوو لە دەستگیركراوەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە هەولێر ئازادكران

نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوو ئەندامی پەیوەندییەكانی پەیەدە ئازادكراون، بەڵام هێشتا نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەولێر ئازادنەكراوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، “سێ ڕۆژ لەمەوبەر پاش تێپەڕبوونی 49 ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی سێ سیاسەتمەدارەکەی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، بێ ئەوەی کە هۆکاری دەستگیرکردنیان ئاشکرا بکرێت، دوو ئەندامی پەوەندییەکانی پەیەدە ئازادکران”.

باسی لەوەشكردووە،”بەڵام هێشتا جیهاد حەسەن نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەولێر ئازادنەكراوە”.

نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی ئەوەشی وتووە، “ئێمە وەکو نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان، داوا لە لایەنە پەیوەندییدارەکان دەکەین،هۆکاری ئازادنەکردنی ئەو هەڤاڵەمان ئاشکرابکەن و لە زووتریین کاتدا ئازادی بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین کۆتایی دێت و کەشوهەوا جێگیردەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلی بارانبارین کۆتاییدێت و کەشوهەوا جێگیردەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم…
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی و فەرماندەی هاوپەیمانان: پێویستە كێشەكانی بەردەم یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە چارەسەربكرێن

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی ‏هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا…
Total
0
Share