كۆمسیۆن ژمارەی هاوپەیمانی و پارت و كاندیدانی هەڵبژاردن ئاشكرادەكات

ئەنجومەنی كۆمسیاران سوورە لەسەر ئەوەی 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو وادەی یەكلابووەوەی دەنگدانی گشتییە فۆتۆ: ڕۆیتەرز

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ژمارەی هاوپەیمانی و پارت و كاندیدە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراقی ئاشكراكرد.

جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ڕایگەیاند، 21 هاوپەیمانی، 109 پارت، 58 پارتی ناو هاوپەیمانییەكان بەشدارن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو.

وتیشی، “كاندیدان ژمارەیان سێ هەزار و 249 كەسە و بەمجۆرەیە، كاندیدانی تاك 789، كاندیدانی نێو هاوپەیمانییەكان 959 و كاندیدانی نێو پارتەكان هەزار و 501 پاڵێوراون”.

وتەبێژەكەی كۆمسیۆن لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، لەنێو كۆی كاندیداندا 951 كاندیدی ژن هەن.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشخراوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئەگەرچی تائێستا ژمارەیەك پارت و لایەنی سیاسی بایكۆت و بەشدارینەكردنیان لە پرۆسەكە ڕاگەیاندووە.

لای خۆیەوە كۆمسیۆن لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، هەوڵی چڕ دەدات بۆ پابەندبوون بە وادە كاتییەكانی تایبەت بە خشتەی ئامادەكاریی هەڵبژاردن لە وادە و كاتی دیاریكراوی خۆیاندا و، ئەنجومەنی كۆمسیاران سوورە لەسەر ئەوەی 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو وادەی یەكلابووەوەی دەنگدانی گشتییە.

هەر بەپێی بەیاننامەكە، كۆمسیۆن هەنگاوی ناوە بۆ چاپكردنی كارتی دەنگدانی گشتی و و تایبەت و لەئێستادا لە قۆناغی كۆتاییدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“سودانی فەرمانیکرد ئەو کەسانە دەستگیربکرێن کە هێرشدەکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا”

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانیکرد ئەو تاوانبارانە دەستگیربکرێن کە هێرشدەکەنە سەر…
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. مامۆستایەک توندوتیژیی بەرامبەر خوێندکارێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەکات

مامۆستایەک لەیەکێک لە خوێندنگەکانی پارێزگای نەجەف توندوتیژیی بەرامبەر خوێندکارێکی قۆناغی سەرەتایی خاوەن پێداویستیی تایبەت ئەنجامداوە. منداڵەکە ناوی (ح.…
Total
0
Share