تاران.. هێزە ئەمنییەکان سێ كاسبكاری کوردیان کوشت

بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ئۆتۆمبێلی چەند کاسبکارێکی کورد لە تاران، سێ لەو کاسبکارانە کوژران و دووانیشیان چارەنوسیان نادیارە.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو 31ی تەمموز هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ئیسلام شاری ئێران دەستڕێژی گوللـەیان لە چەند ئۆتۆمبێلێکی کاسبکارانی سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوەکە، لەئەنجامی ڕووداوەکە سێ کاسبکار، کە سەرنشینی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بوون گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش تائێستا چارەنوسیان نادیارە.

بابەتی پێشتر

ئەفغانستان.. تاڵیبان فڕۆکەخانەی قەندەهاری بۆردومانکرد

بابەتی دواتر

گەرمیان.. دەستبەسەر 12 بارهەڵگری قاچاخی جگەرە و دەرماندا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە پێشوو زیاتر دابەزی. لە…
زیاتر ببینە

لە کەلار ماتۆڕسوارێک گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلێکەوە لە قەزای کەلار ماتۆڕسوارێک گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە ماتۆڕسکیلێک…
Total
0
Share