بافڵ تاڵەبانی: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ دۆستەكانمان بونیاددەنێینەوە

بافڵ تاڵەبانی گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی ناو یەكێتیی بۆ عەلی باپیر و شاندێكی كۆمەڵی دادگەری ڕوونكردەوە، دووپاتیدەكاتەوە، “گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و ڕزگاربوون بووە لە دەستەگەری و بەرژەوەندیی شەخسی”، دەشڵێت، “پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دۆستەکانمان بونیاد دەنێینەوە”.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەمڕۆ یەكشەممە پێشوازی لە مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و وەفدێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشھاتە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق کرا و هەردوولا بۆچوونی خۆیان لەبارەی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خستەڕوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش، ھەردوولا بەگرنگییەوە جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانییان کردەوە بە ئاڕاستەی لێکنزیکردنەوەی زیاتر و ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی، ھاوڕاشبوون ئەم قۆناغە وادەخوازێت ماڵی کورد ڕێکبخرێتەوە و دوای ھەڵبژاردنەکانیش زەمینەی لەبار بڕەخسێنرێت بۆ کاری پێکەوەیی، تاوەکو ھەموو لایەنەکانی کورد لە چوارچێوەی بەرەیەکی نیشتمانی لە بەغداد پێکەوە یەک پەیامی کوردستانی بگەیەننە عێراق و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکان بکرێت.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بەوردی باس لە سیاسەتی نوێی یەکێتی کرا و بافڵ تاڵەبانی وەفدی میوانی دەربارەی گۆڕانکارییەکان بەرچاوڕوونکرد و ڕایگەیاند، “ڕێڕەوی حیزبیی یەکێتی لەسەر شاڕێیەکی تەندروستی ڕێکخراوەییە و درێژە بە ھەمان سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدرێت و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دۆستەکانمان بونیاد دەنێینەوە، بەگیانی لێبوردەییەوە لەگەڵ ھەمووان پێکەوە درێژە بەخەبات دەدەین لەپێناو کوردستانێکی بەھێزتر و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان”.

جەختی لەوەش کردەوە، “گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و ڕزگاربوون بووە لە دەستەگەری و بەرژەوەندی شەخسی، بەم ھەنگاوانەش یەکێتییەکەی مام و شەھیدان و تێکۆشەرانمان لە ھەڵدێر پاراست”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە: هەفتەی داهاتوو ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکی ئاشکرادەکرێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە ئاشکرابکرێت. د. سیروان حامید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند،…
Total
0
Share