زانایان لە زانكۆی مۆسكۆ ئاشكرایانكرد كە دەرمانی ڤیتامین B1 – cocarboxylase بە بڕێكی زۆر كاریگەی باشی دەبێت لەسەر خانە شێرپەنجەییەكانی سییەكان بەبێ ئەوەی كار لەسەر خانە ئاساییەكان بكات.
بەپێی بڵاوكراوەیەكی زانكۆكە، Cocarboxylase شێوە دەرمانی ڤیتامین B1-ە كە بەشێوەیەكی بەرفراوان لە بواری پزیشكدا بۆ نەخۆشی شەكرە و كێشەكانی گورچیلە و جگەر و دڵ و هەندێك نەخۆشی تر بەكاردەهێنرێت.
ڕونیشیكردەوە، توێژینەوە لەسەر خانە شێرپەنجەییەكان لە تاقیگەدا ئەنجامدراون و دەركەوتووە ڤیتامینەكە هاوشێوەی دەرمانی سیسبلاتین كاردەكات كە ئەمەی دواییان بۆ چارەسەری شێرپەنجەی سییەكان بەكاردێت.
شێرپەنجەی سییەكان بە یەكێك لە دژوارترین جۆرەكانی شێرپەنجە دادەنرێت.