سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكی حكومەت داوای سزادانی ئەنجامدەرانی تاوانەكەی كۆنیا دەكەن

سەرۆكایەتی هەرێم: ئەوانەی بەرپرسیارن دەبێت ڕوبەڕووی یاسا بکرێنەوە

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆمەڵكوژكردنی خێزانێكی كورد لە توركیا ئیدانە دەكەن، سزادانی ئەنجامدەران دووپاتدەكەنەوە.

ئێوارەی دوێنێ خێزانێکی کوردی حەوت کەسی لە شاری کۆنیای تورکیا، لەلایەن چەند توركێکەوە هێرشكرایە سەریان و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە کۆمەڵکوژ کران.

لەبارەی تاوانەكەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تویتێكی كردووە، ئیدانەی هێرشی سەر خێزانە کوردەكەی كردووە، هاوخەمی بۆ کەسوکار و خۆشەویستانی قوربانییەکان دەربڕیوە، داواداكات، “ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێهۆیە دەبێت، ڕوبەڕووی یاسا بکرێنەوە”.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە تویتێك پرسە و سەرەخۆشیی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی کەسوکاری کوژراوەکان دەکات، نوسیویەتی، “زۆر دڵتەنگم بە هەواڵی تایبەت بە ئەنجامدانی هێرشێکی دڕندانە بۆسەر خێزانێکی کورد لە کۆنیای تورکیا”.

سەرۆكی حكومەت دەشڵێت، “چاوەڕوان دەکەم ئەنجامدەرانی هێرشەکە بەتەواوی سزابدرێن”.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی داوایەك ئاراستەی حكومەتی عێراق دەكات

بابەتی دواتر

خولی بەهارەی پەرلەمان كۆتایی هات و بودجە نەگەیشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share