جیف بیزۆس 13.5 ملیار دۆلاری سامانەكەی لەدەستدەدات

جیف بیزۆس

ئەنجامە داراییە كەمتر لە پێشبینیكراوەكانی گەورە كۆمپانیای بازرگانیی ئەلیكترۆنی ئەمریكی (ئەمازۆن) لەماوەی چارەكی دووەمی ئەمساڵدا، بووە هۆی دابەزینی بەهای سامانی جیف بیزۆس-ی دامەزرێنەری كۆمپانیاكە بە بڕی نزیكەی 13.5 ملیار دۆلار.

ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاویكردەوە، ئەو ئەنجامانەی ئەمازۆن ڕۆژی پێنجشەممە پاش كۆتایی مامەڵەكانی بازاڕی دارایی ڕایگەیاند، كەمتر بووە لە پێشبینییەكان. وەك ئاماژەیەكیش بۆ پاشەكشەی هێزی بازرگانی كە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیادیكردووە، بیزۆس نزیكەی 80%ی ئەو دەستكەوتانەی لەدەستدا كە لەماوەی ئەمساڵدا بەدەستیهێنابوو.

پشكی ئەمازۆن لە مامەڵەكانی بەیانی ڕۆژی هەینی لە بۆرسەی نیویۆرك بۆ كاغەزە داراییەكان بە ڕێژەی 7.2% پاشەكشەی كرد بۆ 3339.18 دۆلار، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی بەهای سامانەكەی بیزۆس بۆ 193.6 ملیار دۆلار.

سەرەڕای ئەوەش تائێستا دامەزرێنەری ئەمازۆن دەوڵەمەندترین كەسی جیهانە بەپێی پێنوێنەكانی بلۆمبێرگ بۆ ملیاردێرەكان و، لەپێش ئیلۆن مەسك دامەزرێنەر و سەرۆكی كۆمپانیای پیشەسازیی ئۆتۆمبێلی كارەبایی تێسلا-وەیە.

لەو چوارچێوەیەدا مارك زوكەربێرگ دامەزرێنەر و سەرۆكی كۆمپانیای فەیسبوك تەنها ڕۆژی پێنجشەممە 5.4 ملیار دۆلار زیان بە سامانەكەی كەوت دوای ئەوەی پشكی كۆمپانیاكەی گەورەترین پاشەكشەی بەخۆیەوە بینی لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بەهۆی ترسی وەبەرهێنەران لە پاشەكشەی ئاراستەی گەشەی داهاتەكانی لە ڕیكلامدا.

س: RT

بابەتی پێشتر

خێزانێکی کورد لە شاری کۆنیای تورکیا کۆمەڵکوژ کران

بابەتی دواتر

نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری لە كارەساتی برسێتی لە 23 ناوچەی جیهان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share