ناسا: دوو كەشتیوانی ئاسمانی ڕەوانەی سەر مانگ دەكەین

ژن و پیاوێکن

ئاژانسی بۆشایی گەردوونی ئەمریكی (ناسا) ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئەیلول ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی دوو كەشتیوانی ئاسمانی ڕەوانەی سەر مانگ بکات.

ئاژانسەكە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە میانی پڕۆگرامی (Artemis)دا لە ساڵی 2024دا، دوو كەشتیوانی ئاسمانی کە ژن و پیاوێکن ڕەوانەی سەر مانگ دەکات.

جیم برایدێنستاین، بەڕێوبەری ناسا وتی، ئامانجی پڕۆگرامەكە نیشتنەوەیە لەسەر مانگ و بۆ ئەو پڕۆژەیە پێویستییان بە 28 ملیار دۆلار هەیە.

بڕیارە كەشتیوانەكان لەڕێی سیستەمی ڕەوانەکردن بۆ ئاسمان (SLS) گەشتەکەیان ئەنجام بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆزینەوەی بۆمب لەناو ئۆتۆمبێلێکی تێسلادا هەرا دەنێتەوە

پۆلیسی ئۆستن لە ویلایەتی تەکساس، دۆزینەوەی چەند بۆمبێکی لەناو ئۆتۆمبێلێکی تێسلادا راگەیاند. میدیاکانی ئەمریکا باسلەوەدەکەن، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بازرگانێکی…
Total
0
Share