جەیمس وێب کۆنترین و دوورترین ئەستێرەی گەردوونمان پیشاندەدات

تەلسکۆپی جەیمس وێب، یەکەم وێنەی کۆنترین و دوورترین ئەستێرەی تۆمارکرد، ئەستێرەکە کۆنترین و دوورترینی گەردوون نییە بەڵام تا ئێستا مرۆڤ بەو ئەستێرەیە گەیشتووە وەک دوورترین و کۆنترین.

دوای حەوت مانگ لە ڕەوانەکردنی بۆ بۆشایی ئاسمان، جەیمس وێب وێنەی دوورترین ئەستێرەی گەردوونمان پیشاندەدات، پێشتر ئەستێرەکە لەلایەن تەلسکۆپی هەبڵ-ەوە وێنەی گیراوە، بەڵام وێنەیەکی ئاسایی نەبووە و تیشکەکان تییدا تێکەڵبوون.

ئەو ئەستێرەیەی جەیمس وێب وێنەیی تۆمارکردووە، ناوی “WHL0137-LS”یە و بە ئەستێرەی “ئیریندیڵ” ناسراوە، ئەو ئەستێرەیە خاوەنی “ژمارەی پێوانەییە لە کۆنترین و دوورترین ئەستێرە کە تائێستا مرۆڤ ناسیویەتی”.

هەژماری (Cosmic Spring) لە تویتەر کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی جەیمس وێب، لە 2ی ئەم مانگەدا وێنەی ئەستێرەکەی بڵاوکردووەتەوە.

پێگەی ساینس ئەلێرت ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە زانایانی تایبەتمەند کاتێکی زۆریان دەوێت تاوەکو بتوانن زانیارییەکان سەبارەت بە ئەستێرەی ئیریندیڵ کۆبکەنەوە ئەویش بە یارمەتیی ئەو زانیاریانەی جەیمس وێب تۆماریدەکات کە توانای زۆر لە هەبڵ زیاترە.

تەلسکۆپی جەیمس وێب کە نوێترین و پێشکەوتووترین بیرۆکەی دەستی مرۆڤە تا ئێستا بۆ دۆزینەوەکانی گەردوون دروستکرابێت، تێچووەکەی 10 ملیار دۆلارە، لە دووری 1.5 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە جێگیرکراوە.

وێب بەشە وزەی پێویستی بۆ ماوەی بیست ساڵ هەڵگرتووە، زانایان چاوەڕێدەکەن زانیاریی زۆر ورد و نوێیان بەهۆی تەلسکۆپەکەوە دەستبکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی کۆمسیۆن: لە هەڵبژاردنی داهاتوودا زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێنین

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا، تەکنەلۆجیای زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێندرێت. حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی…
زیاتر ببینە

ناسا لێکۆڵینەوە لە نمونەیەکی سەر مانگ دەکات کە تەمەنی 50 ساڵە بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ مانگ

توێژەرانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” ئامادەکاری دەکەن تاوەکو لەم مانگەدا کۆنتێنەری تایبەت بە خاکی سەر مانگ بکەنەوە…
Total
0
Share