حكومەتی هەرێم: بەردەوام دەبین لە چاكسازی و گەڕاندنەوەی ئەو موڵكانەی بەهەدەردراون

لۆگۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان

حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەکارهێنان و بە کرێدانی موڵکی میری زۆر باو و یاساییە و دەشڵێت، بەردەوام دەبێت لە چاكسازی و گەڕاندنەوەی ئەو موڵك و ماڵە گشتییەی بەهەدەردراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، ئەمڕۆ لە سایتی تۆڕی میدیای ڕووداودا هەواڵێک لەبارەی بەکرێدانی هەندێ نەمامگەی حکومی بڵاوکراوەتەوە کە “ئاوێتەی چەواشەکاری کراوە و دەستەواژەی نابەجێ و ناپرۆفیشنالانەیان تێدا بەکارهێناوە”.

تیاشیدا هاتووە، “ئەم هەواڵە کە گوایە لەبارەی لێدوانی حیزبێک دارێژراوە هەر لە مانشێتەکەیەوە بە مەبەستی بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم سازکراوە و لە ناونیشانی هەواڵەکەدا بەکرێدانی نەمامگە بە خیانەتی نیشتیمانی پێناسەکراوە”.

ئاماژەشدەدات، هەم بۆ ئەو کەناڵە و، هەم بۆ ئەو حیزبە ڕوونیدەکەینەوە کە بەکارهێنان و بە کرێدانی موڵکی میری زۆر باو و یاساییە و لە بەرامبەردا بەکارهێنانی دەستەواژەی خیانەتی نیشتیمانی تۆمەتێکی قورسە و پێویستە ئامادەبن بەرپرسیاریەتی ئەم تۆمەتهەڵبەستنانە هەڵگرن.

دوپاتیشیدەكاتەوە، “حکومەت بەردەوام دەبێت لە چاکسازی و ڕێگریکردن لە گەندەڵی و گەڕاندنەوەی ئەو هەموو موڵک و ماڵە گشتیەی بە هەدەردراون” دەشڵێت، “بێگومان کەسانێک بە پڕۆسەی چاکسازی سەغلەتن و هەوڵی ئەو جۆرە چەواشەکارییانە دەدەن، بەڵام هەموو ئەم هەوڵانە لە بەرامبەر ئیرادەی چاکسازیدا مایەپوچ دەردەچن”.

پێشتر وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیاریدا لەبەر نەبوونی بودجە‌ بەشێك لە نەمامگەكانی ‏بداتە كەرتی تایبەت و، لە بەرامبەردا سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان لە بەرنامەیەكی ئەو كەناڵەدا بڕیارەكەی بە “خیانەتێکی نیشتمانییە و مەترسیدار” ناوبردبوو.

بابەتی پێشتر

دوو سەركردەی باڵا لەنێوانیاندایە.. ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی ژمارەیەك داعش ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

لە باشووری كەركوك كەسێك لەلایەن برایەكی خۆیەوە كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابمەزرێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان. سۆران عومەر،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبوو ئەو کارەساتەی بەسەر هەڵەبجەدا هات، وانەیەکی مێژوویی و پەندێکی گەورە بووایە بۆ ئێمەی کورد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ساڵرۆژی جینۆسایدی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئەمڕۆ و هەموو…
Total
0
Share