تیمێک بۆ گەڕان بە دوای تەرمی ئارڤان بەرەو زێی گەورە بەڕێدەکەوێت

لە سلێمانى-ەوە تیمێکى بەرگرى و فریاکەوتن بەرەو دێرەلوک بەڕێدەکەوێت.
سورداش عوسمان، سەرپەرشتیاری تیمى بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری و فریاکەوتن بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سێ غەواس لەنێو تیمەکەدان و لە سلێمانی و تەقتەقەوە بەرەو هەولێر و پاشان بەرەو دهۆک و شوێنی مەبەست بەڕێدەکەون.
باسی لەوەشکرد، ئەو سێ غەواسە تەواوی پێداویستیی مەلەوانییان پێیە و بە شوێن تەرمی ئارڤان-دا دەگەڕێن.
رۆژی 6ی ئەم مانگە کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان منداڵێک بە ناوی ئارڤان سیهاد تەمەن حەوت ساڵ، لە شارەدێی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی کەوتە ناو ئاوی زێی گەورە و خنکا، بەڵام تائێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: هیچ بڕیارێکمان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نەداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕێنمایی و بڕیارێکیان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەرکردبێت، ڕایگەیاندووە، بڕیارێکی لەو شێوەیە…
Total
0
Share