ماكرۆن پشتیوانیی فەرەنسا بۆ عێراق دووپاتدەكاتەوە

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆككۆماری فەرەنسا، دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق كە ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی یەكەم لە كۆشكی ئیلیزێ لە پاریس بەڕێوەچوو، تویتێكی بە زمانی عەرەبی بڵاوكردەوە و پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ عێراق لە جەنگی دژ بە تیرۆر دا دووپاتكردەوە.

ماكرۆن لە تویتەكەیدا ڕایگەیاندووە، “فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە پابەندییەكانی بۆ پشتیوانییكردنی عێراق لە بەگژداچوونەوەی تیرۆر دا، هەروەها ڕێزگرتن لە سەروەرییەكەی، پێكەوە شەڕئەنگێزی ڕیشەكێش دەكەین.”
لە كۆتایی تویتەكەیدا، سەرۆككۆماری فەرەنسا دەڵێت، “سوپاسی مستەفا كازمیی ئازیز دەكەم، بۆ خستنەڕووی ئەو دەستپێشخەرییەی كە دوای مانگێك لە سەردانەكەم بۆ بەغداد، پێكەوە دەستمانپێكرد.”
هاوكاتی تویتەكەی ماكرۆن، ئەحمەد مولا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق تویتێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “24 كاتژمێری بەرهەمداربوو لە پاریس، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا دا كۆبووەوە، پاشان خۆی و شاندەكەی یاوەری چەند كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ حكومەتی فەرەنسا دا كرد، دواتر دیدارێكی ناوازەی لەگەڵ گەورە كۆمپانیاكانی فەرەنسا دا كرد و ئێستاش بەڕێگاوەیە بۆ بەرلین.”
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بنێرێت

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرایکردووە، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرێت. ئەکسیۆس بە…
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان: توشبوون بە كۆرۆنا لە منداڵاندا زیادیكردووە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو منداڵاندا لەسەر ئاستی جیهان زیادیكردووە و دەشڵێت، ئێستا…
Total
0
Share