دهۆك.. بەستنی ماسك بۆ هەموو كەسێك و لە هەموو شوێنەكان كرایە ناچاری

لە دهۆك بەستنی ماسك كرایە ناچاری بۆ هەموو كەس و شوێنێك، زیاتر لە هەزار و 500 توشبووی دیكەش لە پارێزگاكە تۆماركرا.

كەمێك پێش ئێستا لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك كۆبووەوە، دواتر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك مەترسیی دۆخەكەی دووپاتكردەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و تۆماركردنی ژمارەی زۆری توشبووان.

پارێزگاری دهۆك دووپاتیكردەوە كە بەستنی ماسك بۆ هەموو كەسێك و سەردانیكردنی هەموو شوێنەكان ناچارییە، هەركەسێك سەردانی هەر شوێنێك بكات پێویستە ماسكی بەستبێت.

لای خۆیەوە د. ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی ئاشكراكرد، هەزار و 517 كەسی دیكە تووشی پەتاكە بوون و 12 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ماوەیەكە زۆرترین ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، لە پارێزگای دهۆك تۆماردەكرێت، پرسێك كە چەند ڕۆژی ڕابردوو وەزیری تەندروستیی ناچاركرد سەردانی شاری دهۆك بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی سلێمانی: لە ماوەی رابردوودا و لە چەند هەڵمەتێكدا توانراوە رووبەری سەوزایی زیاتربكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە میانی كارەكانی گرنگیدان بە سەوزكردنی زیاتری ژینگەی شاری سلێمانی تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكان…
زیاتر ببینە

دواخستنی كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی نیگەرانكردووە

یەكەمە دانەمەزراوەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە، دووبارە داوای دامەزراندن دەكەن، نیگەرانیشن لەوەی…
Total
0
Share